البحث

عبارات مقترحة:

الأكرم

اسمُ (الأكرم) على وزن (أفعل)، مِن الكَرَم، وهو اسمٌ من أسماء الله...

المؤخر

كلمة (المؤخِّر) في اللغة اسم فاعل من التأخير، وهو نقيض التقديم،...

الظاهر

هو اسمُ فاعل من (الظهور)، وهو اسمٌ ذاتي من أسماء الربِّ تبارك...

ئادابی موسوڵمان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف عه‌بدولله سابیر گه‌رمیانی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات محمد صلى الله عليه وسلم - حقوق النبي صلى الله عليه وسلم
ئێمه‌ی موسڵمان پێویسته له‌سه‌رمان له‌پاش مافه‌كانی خوای گه‌وره‌، مافه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم)‌له‌پێش هه‌موو مافێك دانێین و ڕێز و حورمه‌تی بگرین و ئادابمان هه‌بێت به‌رامبه‌ری، وه‌به‌و شێوه‌یه‌سه‌ركه‌وتن به‌ده‌س ئه‌هێنین.

التفاصيل

  ئادابی موسوڵمان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلى الله عليه وسلم)       پێغه‌مبه‌ر و خۆشه‌ویستمان، موحه‌مه‌د ( صلى الله عليه وسلم)، بێ گومان:ڕاسگۆترین و ده‌سپاكترین و زیره‌كترین و متوازعترین مرۆڤ بوو ‌.. ڕه‌وشتی بریتی بوو له‌قورئانی پیرۆز.. ئێمه‌ی موسڵمان پێویسته له‌سه‌رمان له‌پاش مافه‌كانی خوای گه‌وره‌، مافه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم)‌له‌پێش هه‌موو مافێك دانێین و ڕێز و حورمه‌تی بگرین و ئادابمان هه‌بێت به‌رامبه‌ری، وه‌به‌و شێوه‌یه‌سه‌ركه‌وتن به‌ده‌س ئه‌هێنین، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌موێت:{ فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنْزِلَ مَعَهُ أُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ}[لأعراف: من الآية157] . جاپێویسته موسوڵمان ئادابی له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆشه‌ویسته‌دا به‌م شێوه‌بێت:-‌ 1) باوه‌ڕ بوون پێی ( صلى الله عليه وسلم):خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعاً الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُو يُحْيِي وَيُمِيتُ فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ} [الأعراف :158] . واته‌: ئه‌ی مه‌حه‌مه‌د بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵكینه‌به‌ڕاستی من پێغه‌مبه‌ری خوام بۆ ئێوه‌هه‌مووتان، ئه‌و خوایه‌ی كه‌ته‌نها بۆ ئه‌وه‌، موڵكایه‌تی هه‌موو ئاسمانه‌كان و زه‌وی، هیچ به‌رستراوێك نیه‌جگه‌له‌و، ده‌ژێنێت و ده‌مرێنێت، كه‌واته‌بڕوا به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بهێنن، كه‌نێراوێكی نه‌خوێنده‌واره‌، ئه‌ویش باوه‌ڕی به‌خوا و به‌ووته‌كانی هه‌یه‌، ئێوه‌ش شوێنی بكه‌ون و په‌یره‌وی بكه‌ن، تا بكه‌ونه‌سه‌ر ڕێگای ڕاست و ڕێنموون . 2) شوێن كه‌وتنی و په‌یوه‌ست بوون به‌كردارو گوفتار و ڕه‌وشته‌كانیه‌وه‌، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت:((علیكم بسنتی))رواه ابو داود وصححه الالباني. واته‌:(ڕێ وشوێنی من بگرن و په‌یوه‌ست بن پێوه‌ی) جاشوێن كه‌وتنی پێغه‌مبه‌ریش به‌وه‌ده‌بێت كه‌به‌پێی توانا فه‌رمانه‌كانی جێ به‌جێ بكه‌ین و دووركه‌وینه‌وه‌له‌و شتانه‌ی كه‌قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌. 3) جێ به‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانی به‌پێی تواناو دووركه‌وتنه‌وه‌و له‌وشتانه‌ی كه‌(نه‌هی) لێ كردووه‌وه‌ك ده‌فه‌رموێت:(( مانهيتكم عنه فاجتنبوه وما أمرتكم به فافعلوا منه ما استطعتم))رواه المسلم،واته‌:( هه‌ر شتێك كه‌من لێتانی قه‌ده‌غه ده‌كه‌م لێ ی دووركه‌وتنه‌وه‌، وه‌ئه‌وه‌ی كه‌فه‌رمانتان پێ ده‌كه‌م ئه‌نجامی ده‌ن به‌گوێره‌ی توانا) . 4) خۆش ویستنی له‌نه‌فس و ماڵ و هه‌موو كه‌س زیاتر،خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ} [الأحزاب :6] ،واته‌: پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) له‌خودی بڕواداران بۆ خۆیان له‌پێشتره‌. جا ئه‌گه‌ر كه‌سێ نه‌فسی خۆی یا ماڵی یا كه‌س و كاری یا سه‌ركرده‌ی یا هه‌ركه‌سێكی تری له‌پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) زیاتر خۆش ویست ئه‌وه‌ئیمانی نی یه‌یا ئیمانی دانه‌مه‌زراوه‌،هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت:(( والذي نَفسي بِيَدِهِ لا يُؤمِنُ أحدُكُم حتّى أكونُ أحبُ إليهِ مِنْ والِدِهِ و النّاسِ أجمعين )) رواه البخاري. واته‌: ( سوێند به‌و زاته‌ی كه‌گیانی منی به‌ده‌سته‌هه‌ركام له‌ئێوه‌ئیمانی نی یه‌تاكو من له‌خۆی و كه‌س وكاری و هه‌موو خه‌ڵكی خۆشه‌ویست تر نه‌بم). هه‌روه‌ها ( زوهره‌ی كۆری موعه‌به‌د)( ره‌زای خوای لێ بێ) ده‌گێڕێته‌وه‌له‌باپیریه‌وه‌كه‌فه‌رموویه‌تی:(( له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خودا بووین ده‌ستی ( عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب)ی گرتبوو،عومه‌ر فه‌رمووی: سوێند به‌خوا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) تۆ له‌هه‌موو كه‌س خۆشه‌ویست تری لام جگه‌ له‌نه‌فسی خۆم نه‌بێت، پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رمووی: باوه‌ڕی نی یه‌یه‌كێك له‌ئێوه‌تاكو منی له‌نه‌فسی خۆشه‌ویست تر نه‌بێت،پاشان عومه‌ر فه‌رمووی: ئێستا كه‌تۆ له‌نه‌فسم خۆشه‌ویست تری، پێغه‌مبریش ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رمووی: ئێستا ئیمانداری ته‌واوی ئه‌ی عومه‌ر )) پێشه‌وا بوخاری و ئه‌حمه‌د گێڕاویانه‌ته‌وه‌. ئیبنو به‌تتال و قازی عه‌یاز ده‌فه‌رموون: خۆشه‌ویستی سێ جۆره‌: *     خۆشه‌ویستی ڕێزلێنان و گه‌وره‌یی وه‌كو خۆشه‌ویستی باوك. *     خۆشه‌ویستی به‌زه‌یی وه‌كو خۆشه‌ویستی منداڵ. *     خۆشه‌ویستی تێكه‌ڵ و چاكه‌یی وه‌كو خۆشه‌ویستی خه‌ڵكان. پێغه‌مه‌به‌ری خۆشه‌ویستمان ( صلى الله عليه وسلم) هه‌مووی له‌خۆشه‌ویستی خۆیدا كۆكردوه‌ته‌وه‌. 5) خۆشویستن و دۆستایه‌تی كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌دۆست و خۆشه‌ویستی ئه‌ون،وه‌دژایه‌تی كردن و ڕق بوون له‌وكه‌سانه‌ی كه‌نا حه‌زو دوژمنی ئه‌ون. 6) به‌ڕاست زانین و باوه‌ڕبوون به‌و شتانه‌ی كه‌باسی كردوون ئه‌وانه‌ی كه‌ڕووی داوه‌و ئه‌وانه‌یش كه‌ڕووی نه‌داوه‌. 7) زیندوو كردنه‌وه‌ی سوننه‌ته‌كانی به‌گشتی به‌پێی توانا،پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم )  ده‌فه‌رموێت:(( يا بني إن قدرت أن تصبح وتمسي ليس في قلبك غش لأحد فافعل ثم قال لي يا بني وذلك من سنتي ومن أحيا سنتي فقد أحياني ، ومن أحياني ( وفي رواية فقد أحبني ومن أحبني ( كان معي في الجنة ((ئیمامی تورموزی ریوایه‌تی كردوه‌، وه‌ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌حه‌سه‌نی غه‌ریبه‌ له‌م روه‌وه،‌ ژماره‌ی فه‌رمووده‌كه‌: 2678 ،واته‌:( هه‌ركه‌س سوننه‌تێكی من زیندوبكاته‌وه‌ئه‌وه‌منی خۆشویستووه‌وه‌هه‌ركه‌س منی خۆش وویست ئه‌وه‌له‌گه‌ڵمدا ده‌بێت له‌به‌هشتا ). 8) هه‌وڵدان بۆ گه‌یاندنی بانگه‌وازی و  سوننه‌ته‌كانی به‌هه‌موو خه‌ڵكی به‌شپوه‌یه‌كی جوان و شیرین، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم )  ده‌فه‌رموێت: ( بلغوا عني ولو آية ) أخرجه البخاري . 9) زۆر سه‌ڵاوات دان له‌سه‌ری ( صلى الله عليه وسلم) به‌تایبه‌تی له‌و كاتانه‌دا كه‌دیاری كراوه‌و فه‌رمووده‌ی له‌سه‌ر هاتووه‌وه‌كو { شه‌و و ڕۆژی هه‌ینی _ به‌یانیان و ئێواران _ پاش ده‌ست نوێژ _ پاش بانگ دان _ كاتی چوونه‌ناو مزگه‌وت و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ له‌مزگه‌وت، كاتێك ناوی ده‌هێنرێت...هتد }. جا پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت:(( إنّ لله ملائِكةً سَياحينَ يُبلغونَ عن أمتي السلام ))رواه‌النسائی والحاكم وصححه‌الألباني،واته‌:( خوای گه‌وره‌چه‌نده‌مه‌لا ئیكه‌تێكی گه‌ڕۆكی هه‌یه‌به‌سه‌ر زه‌وی دا ده‌گه‌ڕێن و سه‌لامی ئوممه‌ته‌كه‌مم پێ ده‌گه‌یه‌نن). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (( البخيل من ذكرت عنده فلم يصل علي ) صحيح الجامع (2878).واته‌: ره‌زیل و چروك ئه‌و كه‌سه‌یه‌كه‌من یاد بكرێم له‌لای و سه‌ڵاوات نه‌دات به‌سه‌رما . 10) ڕازی بوون به‌حاكمێتی ئه‌و و دووركه‌وتنه‌وه‌له‌حوكمی غه‌یری به‌رنامه‌ی ئه‌و،جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك ڕازی نه‌بێت به‌حوكمی پێغه‌مبه‌ر( صلى الله عليه وسلم ) و ده‌ست پێش خه‌ری بكات له‌حوكمی دا ئه‌وه‌بێ گومان باوه‌ڕي نییه‌و له‌بازنه‌ی ئیسلام ده‌چێته‌ده‌ره‌وه‌،وه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ فلا ورَبُّكَ لا يُؤمِنونَ حتّى يُحكِمونَ فيما شَجرَ بينَهُم ثُمَّ لا يُجدوا في أنفسهم حرجاً مِما قَضيتَ ويُسَلِموا تسليماً } النساء:95،واته‌:( سوێند به‌په‌روه‌ردگارت خه‌ڵكی بڕوا ناهێنن تا تۆ له‌ناكۆكی و مشت و مڕیان دا نه‌كه‌نه‌دادوه‌رو حاكم وه‌پاشان له‌دادوه‌ری تۆدا له‌دڵی خۆیان هه‌ست به‌ناڕه‌حه‌تی نه‌كه‌ن و به‌ته‌واوی ته‌سلیمی دادوه‌ری تۆبن ). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:{ يا أيُّها الذينَ آمنوا لا تُقَدِموا بينَ يَديَ اللهِ و رسولِهِ و اتّقوا اللهَ إنَّ اللهَ سميعٌ عليمٌ } الحجرات:1،واته‌:( ئه‌ی كه‌سانێ بڕواتان هێناوه‌،له‌خواو پێغه‌مبه‌ری ئه‌و پێش مه‌كه‌ون،به‌ڕاستی خوا بیسه‌رو زانایه‌). خوێنه‌ری به‌ڕێزم: ئه‌مه‌چه‌ند ئادابێك بوو كه‌وا ده‌بێت موسڵمانان ئه‌نجامی بده‌ن به‌ڕامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ( صلى الله عليه وسلم) و نابێت كه‌م ته‌رخه‌می لێ بكرێت، وه‌به‌و شێوه‌یه‌ده‌توانین بڵێین ئێمه‌شوێنكه‌وتوی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ئازیزه‌ین و به‌ته‌مای شه‌فاعه‌تی بین له‌رۆژی دواییدا، وه‌ئه‌گه‌ڕ هه‌ر كه‌سێك بێ ئه‌ده‌بی بكات به‌ڕامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم) و له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی ئه‌و نه‌بێت ئه‌وه‌ـ خوا په‌نا بدات ـ به‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ده‌كه‌وێت كه‌له‌م فه‌رموده‌یه‌دا هاتووه‌ : أنا فرطكم على الحوض ، من ورده شرب منه ، ومن شرب منه لم يظمأ بعده أبدا ، ليردن علي أقوام أعرفهم ويعرفونني ، ثم يحال بيني وبينهم . قال أبو حازم : فسمعني النعمان بن أبي عياش وأنا أحدثهم هذا ، فقال : هكذا سمعت سهلا ؟ فقلت : نعم ، قال : وأنا أشهد على أبي سعيد الخدري لسمعته يزيد فيه قال : إنهم مني ، فيقال : إنك لا تدري ما بدلوا بعدك ، فأقول : سحقا سحقا لمن بدل بعدي )) فه‌رموده‌یه‌كی صحیحه‌، ئیمامی بوخاری ریواتی كردوه‌، بڕوانه‌: الجامع الصحيح  -   لاپه‌ڕه‌یان ژماره‌: 7050 ‌ . واته‌: له‌رۆژی دوایدا من له‌پێشتانم له‌سه‌ر حه‌وزه‌كه‌، هه‌ر كه‌سێ ئاوی لێ بخواته‌وه‌، هیچ توینی نابێت، به‌ڵام ئه‌بینم خه‌ڵكانێك دێن و من ده‌یاناسم ، دوور ده‌كرێنه‌وه‌له‌حه‌وزه‌كه‌و ناهیڵن ئاوی لێ بخۆنه‌وه‌، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یان مورته‌د بوونه‌و وازیان له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام هێناوه‌، یان دژایه‌تی موسڵمانان ده‌كات و یان خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیده‌ع و گۆرینی ئاین بووه‌ ـ خوا په‌نامان بدات. له‌كۆتاییدا داواكارین له‌خوای گه‌وره‌یارمه‌تیمان بدات بۆ جێبه‌جی كردنی ئه‌و ئادابانه‌به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویست و پێشه‌وامان موحه‌مه‌د ( صلى الله عليه وسلم) و كار به‌سوننه‌ته‌كانی بكه‌ین .   سه‌رچاوه‌كان: 1- رێنومايي موسڵمانان بۆ ئادابه‌شه‌رعیه‌كان،سه‌ربه‌ست جه‌باری،چاپی یه‌كه‌م ١٤٢٠هـ. 2- التأدب مع رسول الله ـ صلى الله عليه وسلم ـ في ضوء الكتاب والسنة ، حسن نور حسن،رسالة ماجستير بكلية الشريعة والدراسات الإسلامية بجامعة أم القرى فرع الكتاب والسنة .      

المرفقات

2

ئادابی موسوڵمان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا
ئادابی موسوڵمان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا