البحث

عبارات مقترحة:

البر

البِرُّ في اللغة معناه الإحسان، و(البَرُّ) صفةٌ منه، وهو اسمٌ من...

الأعلى

كلمة (الأعلى) اسمُ تفضيل من العُلُوِّ، وهو الارتفاع، وهو اسمٌ من...

مانای ته‌وسل و جۆره‌كانی

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات العبادة - التوسل
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" مانای ( التَوَسُل ) چیه ؟ وه‌‌ ئــایــا جۆره‌كانی (تَوَسُل) كامانه‌ن وكامیان جائیزه‌ و كامیشیان دروست نیه‌ ؟".

التفاصيل

  مانای ته‌وسل و جۆره‌كانی     پرسیار : مانای ( التَوَسُل ) چیه ؟ وه‌‌ ئــایــا جۆره‌كانی (تَوَسُل) كامانه‌ن وكامیان جائیزه‌ و كامیشیان دروست نیه‌ ؟ وه‌ڵام : (التَوَسُل ) واته‌ : خۆ نزیك كردنه‌وه‌ له‌خوای گه‌وره‌ و به‌ده‌سه‌ڵات به‌ به‌جێهێنانی فه‌رمانه‌كانی و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی، به‌پێی ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) هاتووه‌، به‌مه‌رجی بوونی ئیخلاص ودڵسۆزی بۆ خوای گه‌وره‌ له‌كاره‌كانتدا . (تَوَسُل) یش دوو جۆره‌ :  یه‌كه‌م : ره‌وایه‌و جائیزه‌ كه‌ بكرێت ئه‌مه‌ش  سێ جۆرن: 1ـ (تَوَسُل) به‌ناو سیفه‌ته‌كانى خودا بۆ لاى خودا. 2ـ بۆ لاى خودا به‌كرده‌وه‌ى چاكه‌، وه‌ك به‌سه‌رهاتى سێ كه‌سى ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌. 3ـ (تَوَسُل) دووه‌م: جائیز نییه‌ و حه‌رامه‌، كه‌ دوو جۆره‌:  1ـ داوا كردن له‌ خودا به‌ جاهى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) یان پیاوچاك وه‌ك بڵێی: خودایه‌ داوات لێده‌كه‌م به‌ جاهى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )  یان به‌ جاهى ئیمامی حوسه‌ین یان به‌جاهی فڵان شێخ بۆ نموونه‌، راسته‌ جاهو حورمه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )  لاى خواى گه‌وره‌ زۆر گه‌وره‌یه‌، به‌ڵام هاوه‌ڵان كه‌ زۆر سوورن له‌سه‌ر چاكه‌ كاتێك بێ بارانییان تووش بوو دوعایان نه‌كرد به‌جاهى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ئه‌گه‌رچی گۆڕه‌كه‌شی له‌ناویاندا بوو، به‌ڵام داوایان كرد له‌ عه‌بباسی مامى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) كه‌ دوعایان بۆ بكات.  2ـ داواكردنى شت له‌ خواى گه‌وره‌ به‌ سوێند خواردن به‌ پیاوچاكان وه‌ك بڵێی: داوات لێ ده‌كه‌م خوایه‌ به‌ فڵان كه‌س یان به‌ حه‌قى فڵان كه‌س، ئه‌مه‌ ره‌وا نییه‌، چونكه‌ سوێند خواردنه‌ به‌ غه‌یرى خودا كه‌ جائیز نییه‌ و داواكردنه‌ به‌ هه‌قى به‌نده‌یه‌ك كه‌ ئه‌و به‌نده‌ هیچ هه‌قێكی نیه‌ له‌سه‌ر خودا، چونكه‌ ته‌نها به‌ هۆى ئه‌وه‌وه‌ كه‌ به‌نده‌یه‌ك عیباده‌تى خودا ده‌كات نابێته‌ خاوه‌ن هه‌ق له‌سه‌ر خوا. خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ .