البحث

عبارات مقترحة:

القيوم

كلمةُ (القَيُّوم) في اللغة صيغةُ مبالغة من القِيام، على وزنِ...

الحميد

(الحمد) في اللغة هو الثناء، والفرقُ بينه وبين (الشكر): أن (الحمد)...

الولي

كلمة (الولي) في اللغة صفة مشبهة على وزن (فعيل) من الفعل (وَلِيَ)،...

فه‌زڵ و حوكمی فه‌رمان كردن به‌چاكه‌و ڕێگرتن له ‌خراپه

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر
ئه‌م وتاره‌ باسی فه‌زڵ وحوكمی فه‌رمان كردن به‌چاكه‌و ڕێگرتن له‌خراپه ده‌كات، وه‌ ئاشكرایه‌ كه‌وا ڕێنموی كردنی موسڵمانان بۆ سه‌ر ڕێگای ڕاستی و چاكه‌، وه‌ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌وه‌ی بكه‌ونه ‌نێو خراپه‌و گومڕایی وه‌، له‌واجیباتی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌، وه‌چاكترین هۆكاره ‌بۆ چاك بوون و چاكسازی له ‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی دا...

التفاصيل

  فه‌زڵ و حوكمی فه‌رمان كردن به‌چاكه‌و  ڕێگرتن له‌ خراپه‌       به‌ڕێزان وخۆشه‌ویستان: فه‌رمان كردن به‌چاكه‌و ڕێگرتن له‌خراپه‌و ڕێنموی كردنی موسڵمانان بۆ سه‌ر ڕێگای ڕاستی و چاكه‌، وه‌ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌وه‌ی بكه‌ونه ‌نێو خراپه‌و گومڕایی وه‌، له‌واجیباتی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌، وه‌چاكترین هۆكاره ‌بۆ چاك بوون و چاكسازی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی دا. وه‌ئه‌م وه‌زیفه‌یه ‌زۆر زه‌روریه ‌بۆ جێبه‌جێ كردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر زه‌ویدا.وه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی ڕاستی و حه‌ق به‌سه‌ر پۆچه‌ڵی گومڕایی. وه ‌بۆ سه‌ركه‌وتنی چاكه ‌به‌سه‌ر خراپه‌دا، وه ‌به‌هۆی ئه‌و وه‌زیفه‌یه‌وه‌ خوای گه‌وره ‌كۆمه‌ڵی موسڵمانانی په‌یدا كرد،خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رموێت: { وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ } (آل عمران:104) واته‌:ئه‌بێ له‌ناو ئێوه‌دا كۆمه‌ڵێك ببێت، بانگه‌واز بكه‌ن بۆ چاكه‌، وه‌فه‌رمان بده‌ن به‌هه‌موو چاكه‌یه‌ك، وه‌به‌رگری بكه‌ن له‌هه‌موو خراپه‌یه‌ك، وه‌ئه‌وانه‌خۆیانن سه‌ركه‌وتوو [ ١ ]. بۆیه ‌ده‌بێت كۆمه‌ڵێك هه‌بێت بانگه‌واز بكات بۆ ڕێگای چاكه‌، وه‌فه‌رمان به‌چاكه‌ بكات و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ‌بكات، وه‌ده‌بێت ئه‌و كۆمه‌ڵه ‌موسڵمانه ‌ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت له‌سه‌ر زه‌ویدا ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و كاره ‌ئه‌نجام بده‌ن . وه‌زانایانی ئیسلام ـ ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ـ زۆر گرنگیان داوه ‌به‌م وه‌زیفه‌یه‌، وه‌چه‌نده‌ها په‌رتوكیان داناوه‌ كه‌ ‌باسی ئه‌م كاره ‌گه‌وره‌یه ‌ده‌كات... موسڵمانانی خۆشه‌ویست: ئه‌گه‌ر ته‌ماشای بارودۆخی ئێستای موسڵمانان بكه‌ین، ده‌بینین كه‌م ته‌رخه‌مێكی زۆر هه‌یه ‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره ‌پیرۆزه‌، به‌ڵكو وای لێهاتوه ‌كه‌س لێی نزیك نا‌بێته‌وه‌، یان ئه‌گه‌ر ویستی ئه‌نجامی بدات به‌شه‌رم وترسه‌وه ‌ئه‌نجامی ئه‌دات. ..! بۆیه ‌پێم خۆشه ‌پێكه‌وه ‌بچینه ‌خزمه‌تی چه‌ند ئایه‌ت و فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم بۆ ئه‌وه‌ی بزانین فه‌زڵ و حوكمی ئه‌م كاره‌ چه‌نده و چیه...‌؟‌ خوای گه‌وره ‌‌ده‌فه‌رموێت:{كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَوْ آمَنَ أَهْلُ الْكِتَابِ لَكَانَ خَيْراً لَهُمْ مِنْهُمُ الْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمُ الْفَاسِقُونَ } (آل عمران:110). واته‌: (به‌ڕاستی) ئێوه‌ چاکترین ئوممه‌تێکن که‌(بۆ سوودی) خه‌ڵکی هێنراونه‌ته ‌مه‌یدانه‌وه‌، چونکه ‌فه‌رمان به‌چاکه‌ ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ‌ده‌که‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراوتان به‌خوا ده‌هێنن، خۆ ئه‌گه‌ر خاوه‌نانی کتێب باوه‌ڕیان بهێنایه‌(به‌ئاینی ئیسلام) ئه‌وه ‌چاکتر بوو بۆیان هه‌یانه ‌ئیماندارن، به‌ڵام زۆربه‌یان گوناهبارو تاوانکارن. [ ٢ ]. وه‌ده‌فه‌رموێت:{لَيْسُوا سَوَاءً مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ أُمَّةٌ قَائِمَةٌ يَتْلُونَ آيَاتِ اللَّهِ آنَاءَ اللَّيْلِ وَهُمْ يَسْجُدُونَ ٭ يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَيُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَأُولَئِكَ مِنَ الصَّالِحِينَ } (آل عمران:  ١١٣و 114). واته‌: (گاور و جوو) هه‌موویان یه‌کسان و چوونیه‌ک نین، به‌ڵکو له‌خاوه‌نانی کتێب ده‌سته‌یه‌ک له‌ئیماندارانیان هه‌ن، ئایه‌ته‌کانی خوا له‌کاته‌کانی شه‌ودا ده‌خوێننه‌وه‌و نوێژده‌که‌ن و سوژده‌ده‌به‌ن (موسڵمانن به‌هه‌موو واتایه‌ک) . ئه‌وانه ‌ئیمان و باوه‌ڕیان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی هه‌یه‌و فه‌رمان ده‌ده‌ن به‌چاکه‌و قه‌ده‌غه‌ی خراپه‌ده‌که‌ن و به‌په‌له‌و تاڵوکه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو خێرو چاکه‌یه‌ک، بێگومان ئه‌وانه ‌له‌ڕیزی چاکه‌کار و چاکه‌خوازاندان. [ 3 ]. وه‌ده‌فه‌رموێت:{وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلا تَعَاوَنُوا عَلَى الْأِثْمِ وَالْعُدْوَانِ } (المائدة: من الآية2). واته‌: له‌سه‌ر چاكه‌و هاوكاری و كۆمه‌ك و پارێزگاری، یارمه‌تی یه‌كتر بده‌ن، به‌ڵام بۆ گوناح و تاوان و ده‌ست درێژی و له‌ سنوور ده‌رچوون، هاوكاری و كۆمه‌كی یه‌كتر مه‌كه‌ن.[ ٤ ]. وه‌ده‌فه‌رموێت: { فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ أَنْجَيْنَا الَّذِينَ يَنْهَوْنَ عَنِ السُّوءِ وَأَخَذْنَا الَّذِينَ ظَلَمُوا بِعَذَابٍ بَئِيسٍ بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ } ( الأعراف:165) واته‌: جا کاتێک فه‌رامۆشیان کرد ئه‌وه‌ی ئامۆژگاریان پێی کرابوو، ئێمه‌ش ئه‌وانه‌ی که‌قه‌ده‌غه‌ی خراپه‌یان ده‌کرد ڕزگارمان کردن و ئه‌وانه‌ش که‌سته‌میان کردو هه‌وڵیاندا بۆ کردنی ئه‌وکاره ‌ناڕه‌وایه‌، به‌سزایه‌کی سه‌خت گیرۆده‌مان کردن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سنوور ده‌رچوو بوون. [ 5 ] وه‌ده‌فه‌رموێت:{وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَيُقِيمُونَ الصَّلاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَيُطِيعُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ أُولَئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ } (التوبة:71) . واته‌: پیاوان و ئافره‌تانی باوه‌ڕدار ، هه‌ندێكیان یارمه‌تی ده‌رو خۆشه‌ویستی هه‌ندێكی تریانن، چونكه‌فه‌رمان ده‌ده‌ن به‌چاكه‌و جڵه‌و گیری ده‌كه‌ن له‌خراپه‌، وه‌به‌ڕێك و پێكی نوێژ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، وه‌زه‌كات ( ی سامانیان ) ده‌ده‌ن، وه‌گوێ ڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن، وه‌ئه‌وانه ‌له‌داهاتوودا خوا ڕه‌حمیان پێ ده‌كات.[ ٦ ]. ئه‌بو حامد ئه‌لغه‌زالی ـ ڕه‌حمه‌تی خوا لێ بێت ـ ئه‌ڵێت: "خوای گه‌وره‌ وه‌سفی ئیمانداران ده‌كات كه‌وا { يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ }ده‌كه‌ن، وه‌ئه‌وه‌ی فه‌رمان به‌چاكه ‌نه‌كات و ڕێگری له‌خراپه ‌نه‌كات، ئه‌وانه ‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئیماندارانه‌ن".[ ٧ ]. عن أبي ذرّ ـ رضي الله عنه ـ أن ناسا من أصحاب النبي صلى الله عليه وسلم قالوا للنبي صلى الله عليه وسلم : يا رسول الله ! ذهب أهل الدثور بالأجور . يصلون كما نصلي . ويصومون كما نصوم . ويتصدقون بفضول أموالهم . قال : " أو ليس قد جعل الله لكم ما تصدقون ؟ إن بكل تسبيحة صدقة . وكل تكبيرة صدقة . وكل تحميدة صدقة . وكل تهليلة صدقة . وأمر بالمعروف صدقة . ونهي عن منكر صدقة " .[ ٨ ]. واته‌:   خه‌ڵكانێك له ‌هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم  وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌هلی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌موو پاداشته‌كانیان بۆ خۆیان برد، نوێژ ده‌كه‌ن هه‌روه‌كو چۆن ئێمه ‌نوێژ ده‌كه‌ین ، وه ‌به‌ڕۆژوو ده‌بن هه‌ر چۆن ئێمه‌ به‌ڕۆژوو ده‌بین، وه‌چاكه ‌ده‌كه‌ن به‌و پاره‌یه‌ی هه‌یانه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: ئایه نازانن كه‌‌خوای گه‌وره ‌هه‌ندێ شتی بۆ داناوون كه‌چاكه‌ی پێ بكه‌ن، یان پاداشتی چاكه ‌كردنی هه‌یه‌ بۆتان،كردنی هه‌ر ته‌سبیحاتێك ( سبحان الله ) چاكه‌یه، كردنی هه‌ر ته‌حمیده‌یه‌ك ( الحمد لله ) چاكه‌یه‌، كردنی هه‌ر ته‌هلیله‌یه‌ك ( الله اكبر ) چاكه‌یه‌، وه‌فه‌رمان كردن به‌چاكه ‌چاكه‌یه‌، وه‌رێگرتن له‌خراپه ‌كردن چاكه‌یه‌".‌ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت :" إياكم والجلوس في الطرقات . قالوا : يا رسول الله ! مالنا بد من مجالسنا . نتحدث فيها . قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : فإذا أبيتم إلا المجلس ، فأعطوا الطريق حقه . قالوا : وما حقه ؟ قال : غض البصر ، وكف الأذى ، ورد السلام ، والأمر بالمعروف ، والنهي عن المنكر ".[ ٩ ]. واته‌: وریا بن له‌ ڕێگاوبان دامه‌نیشن. وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ئێمه ‌كاتێك داده‌نیشین گفتوگۆ ده‌كه‌ین و ئه‌حواڵی یه‌كتری ده‌پرسین وئاگامان له‌یه‌كتر ده‌بێت. پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم كه‌ بۆی ده‌ركه‌وت هه‌ر سوورن له‌سه‌ر دانشتن، پێانی فه‌رموو: ئه‌گه‌ر هه‌ر دانشتن ئه‌وه ‌حه‌قی ڕێگاوبان بده‌ن. وتیان: حه‌قی ڕێگاوبان چیه‌؟ فه‌رموی: چاوی خۆتان له‌سه‌یر كردنی نامه‌حره‌م داخه‌ن و بپارێزن، وه‌ئه‌زێتی كه‌س مه‌ده‌ن ـ به‌قسه‌و كرده‌وه ‌ـ وه‌كو غه‌یبه‌ت كردن و گومانی خراپ بردن به‌خه‌ڵكی و ته‌مشا نه‌كردنی خه‌ڵكی به‌چاوێكی كه‌مه‌وه ‌یان لێدانی خه‌ڵكی وڕێگرتن لێیان، وه‌وه‌ڵامی سه‌لام بده‌نه‌وه ‌ـ چونكه‌سوننه‌ت وایه‌ ئه‌وه‌ی ڕێ ده‌كات سه‌لام ده‌كات له‌وه‌ی دانیشتوه‌ ـ ، وه‌فه‌رمان به‌چاكه ‌بكه‌ن و رێگری له‌خراپه ‌كردن بكه‌ن. عن طارق بن شهاب قال: أول من بدأ بالخطبة ، يوم العيد قبل الصلاة ، مروان . فقام إليه رجل . فقال : الصلاة قبل الخطبة . فقال : قد ترك ما هنالك . فقال أبو سعيد : أما هذا فقد قضى ما عليه . سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول :(( من رأى منكم منكرا فليغيره بيده . فإن لم يستطع فبلسانه . ومن لم يستطع فبقلبه . وذلك أضعف الإيمان )). واته‌: ( طارق ) كوری ( شهاب ) ده‌ڵێ: یه‌كه‌م كه‌س له‌رۆژی جه‌ژنا له‌پێش نوێژدا ده‌ستی كرد به ‌وتار خوێندنه‌وه ‌مه‌روان بوو، پیاوێك هه‌ستاو وتی: نوێژ له‌پێش وتاره‌وه‌یه‌، وتی: ئه‌و سوننه‌ته‌ وازی لێهێنراوه‌( ابو سعید ) وتی: به‌ڵام ئه‌م پێاوه ‌ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری بوو گه‌یاندی، بیستوومه ‌له‌پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی:(( هه‌ركه‌س له‌ئێوه‌خراپه‌یه‌كی دی بابه‌ده‌ست بیگۆڕێت، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به‌زمانی، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به‌دڵی، ئه‌وه‌ش لاوازترین ئیمانه‌)).[ ١٠ ]. ئه‌م ئایه‌ت وفه‌رمودانه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر فه‌زڵی فه‌رمان به‌چاكه ‌و ڕێگرتن له‌خراپه‌، وه‌به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر پله‌وپایه‌ی ئه‌م كاره ، وه‌به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ‌ڕێزداری ئه‌نجامده‌رانی. وه‌ حوكمی ئه‌م كار و وه‌زیفه‌یه‌ ‌واجیبه ‌له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێكی به‌توانا ، تاك بێت یان كۆمه‌ڵ، پێاو بێت یان ئافره‌ت. وه‌فه‌رموده‌ی خوای گه‌وره‌:{ وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ } به‌ڵگه‌یه ‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م كاره ‌فه‌رزی كیفایه‌یه‌. ئیمامی نه‌واوی ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ ده‌ڵێت:" فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( فلیغیره )  فه‌رمانی واجبوونه‌ب ه‌كۆ ده‌نگی ئوممه‌ت. وه كتاب و سوننه‌ت و ئیجماعی ئوممه‌ت به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ‌واجب بوونی فه‌رمان به‌چاكه‌و ڕێگرتن له‌ خراپه، وه‌ئه‌و كاره ‌له‌ ئامۆژگاریه‌كانه ‌كه ‌بۆخۆی بریتیه ‌له‌ئایین ( الدین ).وه‌كه‌س له‌م بۆچونه ‌لای نه‌داوه ‌ته‌نها هه‌ندێك له‌( ڕافیزه‌كان )‌نه‌بێت‌ .[ ١١ ]. وه ‌ده‌ڵێت:" فه‌رمان به‌چاكه‌و ڕێگرتن له‌خراپه، ده‌بێته ‌فه‌رزی عه‌ین ئه‌گه‌ر هاتوو له‌جێگایه‌ك بوو كه‌س زانیاری پێ نه‌بوو ته‌نها ئه‌و نه‌بێت، یان كه‌س نه‌توانێت بیگۆڕێت ته‌نها ئه‌و نه‌بێت، وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ خێزانه‌كه‌ی یان خزمه‌تكاره‌كه‌ی یان منداڵه‌كه‌ی ببینێت له‌سه‌ر تاوانێك یان كه‌م ته‌رخه‌می بكات له‌چاكه‌كردن ". وه‌ده‌بێت بزانین‌ كه‌فه‌رزی كیفایه ‌ئه‌وه‌یه ‌ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ندێك له‌موسڵمانان هه‌ستان به‌ئه‌نجامدانی ئه‌وه ‌پاداشتێكی زۆریان ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌لای خوای گه‌وره‌وه‌، وه‌ئه‌و فه‌رزه ‌له‌سه‌ر خه‌ڵكانی تر لاده‌چێت.وه‌لاچونی ئه‌و فه‌رزه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵكانی تر به‌دوو مه‌رج ده‌بێت: یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی بێ ده‌نگه له‌سه‌ر فه‌رمان ورێگری كردن ( الامر والنهی ) ده‌بێت بزانێت كه‌وا خه‌ڵكانێك هه‌ستاون به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و فه‌رزه‌ . دووه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ‌داوایان لێ كراوه ‌به‌واجب بوونی گۆڕینی خراپه‌ و تاوان له‌پله‌ی ده‌ست و زوبان ( الید واللسان ) یه‌كسان بن . وه‌ ئه‌گه‌ر هیچ كه‌سێك له‌ موسڵمانان هه‌ڵنه‌سێت به‌ ئه‌نجامدای ئه‌و كاره‌ ، ئه‌وه‌ هه‌موویان تاوانبار ده‌بن. وه‌ به‌نسبه‌ت به‌ ڕێگرتن له‌خراپه ‌به ‌دڵ، واته ‌حه‌زلێنه‌كردن ‌له‌و تاوانه‌ی كه‌ ده‌یبینیت وئاگات لێیه‌تی، ئه‌وه ‌له‌سه‌ر موسڵمانی موكه‌لیف لاناچێت به‌هیچ جۆرێك، چونكه‌ هیچ عوزرێك نیه ‌كه‌وا رێگر بێت له‌پێشی به‌حه‌زلێنه‌كردنی ئه‌و تاوانه‌. [ ١٢ ]. له‌كۆتاییدا داواكارم له‌خوای گه‌وره‌ یارمه‌تیمان بدات بۆ ئه‌نجامدانی ‌فه‌رمان به‌چاكه‌ كردن و ڕێگرتن له ‌خراپه‌ كردن...   سه‌رچاوه‌ وپه‌راوێزه‌كان: [ ١ ] پو‌خته‌ی ته‌فسیری قورئان . [ ٢ ] ته‌فسیری ئاسان . [ ٣ ] هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو. [ ٤ ] ته‌فسیری رامان له‌مانا و مه‌به‌ستی قورئان. [ ٥ ] ته‌فسیری ئاسان. [ ٦ ] پوخته‌ی ته‌فسیری قورئان . [ ٧ ] كتێبی تنبیه الغافلین عن اعمال الجاهلین، لاپه‌ڕه‌:١٥ . [ ٨ ] ئیمام موسلیم ریوایه‌تی كردوه‌. [ ٩ ] بوخاری موسلیم ریوایه‌تیان كردوه‌. [ ١٠ ] پوخته‌ی صه‌حیحی موسلیم، وه‌رگێڕانی لیژنه‌یه‌ك، به‌رگی یه‌كه‌م، لاپه‌ڕه‌: ٣٦ . [ ١١ ] شه‌رحی نه‌واوی له‌سه‌ر صه‌حیحی موسلیم،١/١٣١. [ ١٢ ] كتێبی تنبیه الغافلین عن اعمال الجاهلین، لاپه‌ڕه‌:٢٣ .

المرفقات

2

فه‌زڵ و حوكمی فه‌رمان كردن به‌چاكه‌و ڕێگرتن له ‌خراپه
فه‌زڵ و حوكمی فه‌رمان كردن به‌چاكه‌و ڕێگرتن له ‌خراپه