پرسیارێكه له لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی له وڵاتی سعودیه وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه:" ئایا ڕه‌وایه بۆ موسڵمان له خواردنی ئه‌هلی كیتاب یان ئه‌وانه‌ی هاوبه‌شیان بۆ خوای گه‌وره بڕیار داوه بخوات كه له ڕۆژانی جه‌ژنه‌كانیاندا ئاماده‌ی ده‌كه‌ن، یان دیاریان لێ وه‌رگرن له‌به‌ر خاتری جه‌ژنه‌كه‌یان؟".
التفاصيل
ڕه‌وا نیه له جه‌ژنی بێباوه‌ڕاندا خواردنیان بخورێت پرسیار: ئایا ڕه‌وایه بۆ موسڵمان له خواردنی ئه‌هلی كیتاب یان ئه‌وانه‌ی هاوبه‌شیان بۆ خوای گه‌وره بڕیار داوه بخوات كه له ڕۆژانی جه‌ژنه‌كانیاندا ئاماده‌ی ده‌كه‌ن، یان دیاریان لێ وه‌رگرن له‌به‌ر خاتری جه‌ژنه‌كه‌یان؟ وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوا ڕه‌وا نیه بۆ موسڵمان له‌و خواردنه بخوات كه‌وا جوله‌كه‌و گاوره‌كان یان موشریكه‌كان دروستی ده‌كه‌ن له جه‌ژنه‌كه‌یان، هه‌روه‌ها ڕه‌وانیه بۆ موسڵمان دیاریان لێ وه‌رگرێت یان دیاریان پێشكه‌ش بكرێت له‌به‌ر خاتری جه‌ژنه‌كه‌یان؛ چونكه ئه‌و جۆره كارانه ده‌بێته مایه‌ی ڕێزلێنانیان وهاوكاری كردنیان له ده‌رخستنی دروشمه‌كانیان وبڵاوكردنه‌وه‌ی بیدعه‌كانیان وبه‌شداری كردنی جه‌ژنه‌كانیان، وه ممكنه ئه‌م جۆره به‌شداربوونه ببێته مایه‌ی نزیك بوونه‌وه‌و جه‌ژنیان به جه‌ژنی خۆمانی بزانین، هه‌روه‌ها ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌عوه‌تی یه‌كتر بكرێت له بۆنه‌كانداو خواردن بخورێت پێكه‌وه، هه‌روه‌ها دیاریش پێشكه‌ش به‌یه‌كتر بكرێت، وه بێ گومان ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه ده‌بێته مایه‌ی فیتنه وداهێنان ( ابتداع ) له ئاییندا، وه جێگره له پێغه‌مبه‌ری خواوه صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كه‌وا فه‌رمویه‌تی:(( من أحدث في أمرنا ما ليس منه فهو رد )) واته: ئه‌وه‌ی له ئاییندا كارێك داهێنی به بێ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوای له‌سه‌ر بێت، ئه‌و كاره وه‌رناگیڕێت.