القابض
كلمة (القابض) في اللغة اسم فاعل من القَبْض، وهو أخذ الشيء، وهو ضد...
کاتێك کە ڕووداوی گەورەی (قیامەت) ڕوویدا
ئەمجا یارانی لای ڕاست ، کام یارانی لای ڕاست؟
بەپەرداخ و سوراحیی وگڵاسی پڕ لەشەرابی سەرچاوەی ڕەوان
(ئەم نیعمەتانە) لەپاداشتی ئەو کردەوانەدایە کە ئەنجامیان ئەدا
نایبیستن لەو بەھەشتانەدا نەقسەی بێھودە، وە نەتاوانبارکردن
ئێمە حۆریەکانی بەھەشتمان دروست کردووە بەدروست کردنێکی زۆر جوان
وەگێڕاومانن بەحۆریانی ھەمیشە کچ (واتە : ھەرچەند ھاوسەرکانیان بچنە لایان خوای گەورە بۆیان دەکاتەوە بەکچ)
وە بەردەوام بوون لەسەر گوناھە گەورەکە (ھاوەڵ دانان بۆ خوا)
وە دەیانووت: ئایا ئەگەر مردین وبووین بەخۆڵ وئێسکی ڕزیو ئایا ئێمە زیندوو ئەکرێینەوە
کۆدەکرێنەوە وڕاپێچ دەکرێن بۆکاتی ڕۆژی دیاریكراو
ئێمە دروستمان کردون ئەی بۆ بڕوا ناکەن (بەزیندوو بوونەوە)
ئایا ئێوە دروستی دەکەن؟ یان ئێمەین بەدی ھێنەرینی؟
ئێمە لەناوتاندا مردنمان داناوە، وەکەس پێش دەسەڵاتی ئێمە ناکەوێ
(بەدەسەڵاتین) کە لەجیاتی ئێوە نەوەی تر بھێنین وە دروستتان بکەینەوە بەشێوەیەك کەھیچی لێ نازانن
سوێند بەخوا بێگومان ئێوە لەبەدیهێنانی یەکەمی ئاگادارن ئیتر بۆ بیرناکەنەوە
ئەگەر بمان ویستایە ئەو (ڕواوە)مان دەگێڕا بە پووش و کا، ئەمجا دەستان دەکرد بەقسەی بێ کەڵك
ئایا ئێوە لە ھەورەکانەوە دەیبارێنن یا ئێمە دەیبارێنین
ئەگەر بمان ویستایە دەمانکرد بەئاوێکی زۆر سوێری تاڵ، ئیتر بۆ سوپاسی خوا ناکەن
ئایا ئێوە دارەکەیتان بەدیهێناوە؟ یائێمە بەدیهێنەرینی؟
ئێمە ئەو (ئاگرە)مان کردووە بەھۆی یادخەرەوە(ی ئاگری دۆزەخ) وە (کردومانەتە) ھۆی کەڵک لێ وەرگرتن بۆ گەشتیاران
جا کەواتە یاد وتەسبیحاتی پەروەردگاری گەورەی خۆت بەپاکی بکە
بەڕاستی ئەم سوێندە ئەگەر بزانن سوێندێکی زۆر گەورەیە
وە لەجیاتی سوپاسگوزاری لەسەر ڕۆزیتان ئێوە باوەڕ ناھێنن
لەوکاتەدا (فریشتەکانمان) لە ئێوە نزیکترن لەو (کەسەی لەسەرە مەرگدایە) بەڵام ئێوە (فریشتەکانی) ئێمە نابینن
ئەمجا ئەگەر ئەو (کەسەی لە گیانە ڵادایە) لەنزیکان بێ(لەخوا)
ئەوە حەسانەوە وبۆنی خۆش وبەھەشتی پڕ لەناز ونیعمەتی بۆ ھەیە
ئەوە سەلامەتی و بێ زیانی بۆ تۆ (چونکە) تۆ لەیارانی دەستی ڕاستی
جا کەواتە یاد وتەسبیحاتی پەروەردگاری گەورەی خۆت بەپاکی بکە